ناس کورد-
پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵێک بۆ بەیاسایی کردنی پێوەری ئاوی ماڵان و وەرگرتنی پارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان ڕێگری لێکراوە و ئەو سزایانەش دیاریکرابوون هەڵگیراون و ڕێگەی چارەی دیکە دیاری دەکەین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان (21ی نیسانی 2021) لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بینای پەرلەمانی کوردستان کە "ناس کورد" بینەری بوو ڕایگەیاند، هەوڵێک هەبوو پێوەری ئاوی ماڵان لە ڕێگەی پرۆژە یاسایەک و لە ڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە بکرێتە یاسا بە ناچاری هاووڵاتیان بەکاریبهێنن و هەر ماڵێک پێوەرەکە نەبەستێت 500 هەزار دینار غەرامە بکرێت بەڵام لە پرۆژە یاسای ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕێگریمان کردووە لەو بڕگەیەی کە تایبەتە بە پێوەری ئاو و فەرزکردنی پێوەرەکە بەسەر هاووڵاتیان و بەوەش پێویستە پەنا ببرێتە بەر ڕێکاری دیکە بۆ چارەسەرکردنی و بە یاسا پێوەرەکە بۆ هاووڵاتیان دیاری نەکرێت.
باسی لەوەشکرد، لە داهاتوودا خۆمان ڕێگە چارەیەک دیاری دەکەین بۆ بەستنی پێوەری ئاو و دیاریکردنی پارەی مانگانەی و ئەوانەی پێشتر هەبوون لە هاتنەوەی پارەیەکی زۆری مانگانە لاببرێن و بەشێوازێک بێت بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان دروست نەکات.
جەختی لەوەشکردەوە، لەئێستادا سەرجەم ئەو بڕە پارەیەی هەبووەو ئەو سزایانەی دیاریکرابوون و دەیانویست بە یاسا ڕێکبخرێتەوە هەڵگیراوەو نەماون.