گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرکردەیەک ناوەڕۆکى کۆبونەوەی کازمی و سەرۆکى کوتلە سیاسیەکان ئاشکرا دەکات   

2021.04.21 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەک ناوەڕۆکى کۆبونەوەی کازمی و سەرۆکى کوتلە سیاسیەکان ئاشکرا دەکات   

ناس کورد-

سەرۆکی بزووتنەوەی وەفای عێراقی، ڕەتیکردەوە کۆبوونەوەی دوێنێی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە وسەرۆکی کوتلە سیاسییەکان لەگەڵ کازمی هیچ پرۆژیەکی سیاسی لەخۆ گرتبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەدنان زورفی، سەرۆکی بزووتنەوەی وەفای عێراقی (21ى نیسانى 2021) لەمیانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی کەناڵی عێراقییە ئاشکرای کرد "مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوێنێ سێشەممە وەک نەریتێکی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرۆکی کوتلە سیاسییەکانی بانگهێشتی خوانێکی بەربانگ کردووە". 

 

وتیشی"هیچ پرۆژەیەکی سیاسیی لەو کۆبوونەوەیەدا باس نەکراوە، تەنها چەند پرسێکی لاوەکی نەبێت".

 

دوێنێ(سێشەممە، 20ی نیسانی 2021) نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، "مستەفا کازمی، هەرسێ سەرۆکایەتییەکە وسەرۆکی کوتلە سیاسییەکانی بانگهێشت کردووە بۆ خوانێکی بەربانگ".