گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هۆکاری هەیە

تینوێتى هەڵەبجە لەبەردەرگایە.. ’’ئاوى خواردنەوە نامێنێت’’

2021.04.21 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
تینوێتى هەڵەبجە لەبەردەرگایە.. ’’ئاوى خواردنەوە نامێنێت’’

ناس کورد-

جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە هۆشداری دەدات کە ئەگەر کێشەکانی کەمئاوی لەمساڵدا چارەسەر نەکرێن، لە مانگی ئایارەوە ناتوانرێت ئاوی خواردنەوە بۆ شارەکە دابین بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارێزگای هەڵەبجە ماوەیەک تووشی کەم ئاوی هاتووە و لەئێستادا ئەو سەرچاوانەی ئاوی پارێزگاکە دابین دەکەن کەمیان کردووە کە خۆیان لە سێ سەرچاوەدا دەبیننەوە.

 

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، "چەند ساڵێکە بەرپرسانی ئێران سەرقاڵی دروستکردنی چەند بەنداوێکن لەوانە بەنداوی داریان کە لەئێستادا بەهۆی پڕکردنی ئاو بەنداوەکەوە، ئاستی ئاوی رووباری سیروان بەتەواوی دابەزیوە و ئەمەش کاریگەری کردۆتە سەر خاڵەکانی وەرگری ئاو لە پرۆژەی ئاوی هانە ژاڵە".

 

پارێزگای هەڵەبجە لەڕێی سێ پرۆژەوە، ئاوی خواردنەوەی بۆ دابینکراوە، ئەوانیش پرۆژەی ئاوی هانە ژاڵەیە لەسەر رووباری سیروان، بیرەکانی نێو شاری هەڵەبجە و پرۆژەی ئاوی سەرچاوەی زەڵم.

 

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە هۆکارێکی تری کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە لە پرۆژەکانی هەڵەبجە راگەیاند کە بەردانەوەى زیاترى ئاوى دەربەندیخان بوو بەهۆی بوومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١٧ ەوە، ئەمەش وای کرد ئاستی ئاوی دەربەندیخان کەم بکات و ساڵانە لە مانگی ئەیلوول و تشرینی یەکەمدا کێشەی کەم ئاوی بەرۆکی هەڵەبجە بگرێت.

 

وتیشی، "ئێمە ئەو مەترسیانەمان ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم و عێراق کردووە، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانی عێراق و هەرێممان لەو مەترسییە ئاگادار کردوەتەوە".

 

کاوە عەلى رونیکردەوە، "ئەوان لای خۆیانەوە ئەم پرسەیان بەکۆنسولی ئێران و بەرپرسانی دیکە گەیاندووە، لەوەڵامدا ئەوەیان خستووەتەڕوو کە لەئێستادا بە نیازی گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوی سیروان نین و تەنها سەرقاڵی دروستکردنی چەند پرۆژەیەکی ئاودێرین".

 

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات کە لە دەسەڵاتی پارێزگادایە لەو بڕە پارەیەی کە بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکان تەرخانکراوە پرۆژەی تایبەت بە ئاو و ئاودێری بنیات بنێت و کێشەکانی کەمئاوی چارەسەر بکات.

 

پرۆژەی ستراتیجیی دابینکردنی ئاوی خوارنەوەی پارێزگای هەڵەبجە لە گوندی هانە ژاڵە لە ساڵی 2013 بە بەهای 174 ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیای سانگ یۆنگی کۆرییەوە جێبەجێکراوە.

 

پڕۆژەکە خۆی لە سێ وەرگری ئاودا دەبینێتەوە کە لەنێو رووباری سیرواندا جێگیرکراون، لەئێستادا تەنیا دوو لەو خاڵە وەرگرانە کار دەکەن و خاڵی سێیەم کار ناکات کە لە قوڵایی زیاتردایە و توانای دابینکردنی ئاوی دەبێت لە ئەگەری کەمبوونەوەی زیاتری ئاوی رووبارەکەدا.