ناس کورد-
ڕێكخراوى سپارك و يەكيێى ئەوروپا 400 زەماڵەی خوێندن پێشکەشی پەنابەرانی سوريا و ئاوارە عێراقيەكان و چینە لاوازە عێراقییەکان دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەکێتی ئەورپا و ڕێکخراوی سپارکی ناحكومى بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پرۆگرامێکی سێ ساڵی
وەبەرهێنانیان بە بەهای پێنج ملیۆن یۆرۆ واژۆ کرد بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی ساڕێژبونەوە و بەرخودانی ئابوری پەنابەرانی سوريا و گەنجان و ئاوارە عێراقیەکان و چینە لاوازە عێراقییەکان.
بەپێی ڕاگەیەنراوی پڕۆژەکە، ئەم بەرنامەیە پشتگیری زانكۆ و ناوەندەکانی دابينكردنى كار دەکات بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکان و ڕەخساندنی پەیوەندی لە نێوان خوێندنی باڵا و پێداویستییەکانی بازاڕى كارى ناوخۆیی.
هەروەها پرۆگرامەکە پشتگیری دامەزراندنی 75 کار و 100 دەرفەتی ڕاهێنان و دامەزراندنى 20 دامەزراوەی بچوک و مامناوەند دەکات. هەروەها دەستەبەرکردنی کەرەستەی ئەلکترۆنی و گەشەپێدانی نەخشەی خوێندن و ڕاهێنان بۆ شەش دامەزراوەی هاوبەشی خوێندنی باڵا لە عێراق و هەرێمی كوردستان.