گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ڤایزەر چۆن چاودێرى ڤاکسینەکانى دەکات لە کوردستان؟

2021.04.21 - 14:54
App store icon Play store icon Play store icon
ڤایزەر چۆن چاودێرى ڤاکسینەکانى دەکات لە کوردستان؟

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستیی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، بەرادى تایبەت بە هەڵگرتنى ڤاکسینى ڤایزەر لەلایەن کۆمپانیاکەوە بە ئامێرى جى پی ئێس چاودێرى دەکرێت، بۆیە بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت بەقاچاخ ببرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریکارى وەزارەتى تەندروستى ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، ئەو ڤاکسینەى ڕەوانە هەرێم دەکرێت تا کەرکوک سوپا یاوەرى دەکات، پاشان لەوێ ئاسایشى کەرکوک وەریدەگرێت و دەینێرێتە بانى مەقان و پردێ و دهۆک، دواتر ڕادەستى هەرێم دەکرێت.

 

وتیشى، "بەرادەکانى ڤایزەر لەلایەن کۆمپانیاى بەرهەمهێنەوە بە جى پی ئێس چاودێرى دەکرێن، بۆ ئەوەى بەتەواوى بپارێزرێن".

 

ڕەهێڵ فەرەیدوون باسى لەوەشکرد، هەناردەکردنى ڤاکسینى ڤایزەر و ئەسترازینیکا هەفتانە بەردەوام دەبێت. ڤاکسینى ڤایزەر کە گیرایەوە دەبێت لەماوەى سێ بۆ چوار کاتژمێردا بەکاربهێنرێت.