گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

’’به‌رتیل بۆ سیخوڕی’’.. کەجەکە وەڵامى ئەمریکا دەداتەوە

2021.04.21 - 14:25
App store icon Play store icon Play store icon
’’به‌رتیل بۆ سیخوڕی’’.. کەجەکە وەڵامى ئەمریکا دەداتەوە

ناس کورد-

كۆما جڤاكێن کوردستان (کەجەکە) بڕیارەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لەدژى سێ سەرکردەى پەکەکە بە پێدانى "به‌رتیل بۆ سیخوڕی" دادەنێت و داوا لە واشنتن دەکات لەو بارەیەوە داواى لێبوردن بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی (کەجەکە) ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌جێ داوای لێبوردن له‌ گه‌لی كورد و گه‌لی ئه‌مریكا بكه‌ن".

 

جەختیشی کردووەتەوە، "ئەم بڕیارە نه‌ك خه‌ڵاته‌ بۆ دادگه‌ری به‌ڵكو به‌رتیله‌ بۆ سیخوڕی. ئه‌مه‌ریكا به‌م بڕیاره‌ی خۆی ده‌یه‌وێت تۆوی سیخوڕی كردن بۆ بێگانه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا بچێنێت".

 

لەچەند رۆژى رابردوودا وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بڕیاریدا خەڵاتێک بە بڕى پێنج ملیۆن دینار بداتە هەرکەسێک کە زانیارى لەسەر شوێنى موراد قەرەیلان پێشکەش بکات، لەگەڵ خەڵاتێکى چوار ملیۆن دۆلارى بۆ ئاشکراکردنى شوێنى جەمیل بایک، سێ ملیۆن دۆلار بۆ ئاشکراکردنى شوێنى دوران کاڵکان.