گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ کڕینى نۆک بۆ پارشێو ڕووداوێکى قورسى هاتوچۆى دروستکرد

2021.04.21 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

لە هەولێر ڕووداوێکى سەختى هاتوچۆ ڕوویدا، کاتێک ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکى زۆرەوە خۆى کێشا بە دوو ئۆتۆمبیلى دیکەدا و زیانێکى زۆرى ماددى لێکەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕووداوەکە کاتژمێر دووى بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر ڕوویداوە، ئەوەش بەوتەى فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر.

 

فازڵ حاجى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای تایبەت کەبەدەست گەنجێکەوە بو بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشاوە بەدوو ئۆتۆمبێلی تردا، دواتر کەوتووەتە سەر شۆستەکە و خۆی کێشاوە بەکۆشکێکدا.

 

وتیشى، لە ئەنجامی ڕوداوەکەدا شوفێرەکە بریندار بوو زیانێکی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێلەکان و کۆشکەکە و ڕێگاوبانەکە کەوت کە مەزەندە دەکرێت بەسەرووی سێ دەفتەر دۆلار.



بەوتەى فازڵ حاجى، لەکاتی لێکۆڵینەوە باوکی شوفێرە گەنجەکە وتویەتى بۆ پارشێو کوڕەکەیان چوە (نۆک) یان بۆ بکڕێت و وای بەسەرهاتووە.