گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وەزیرى کار باسى دوو موچەى کەمئەندامان و دەستپێکردنەوەى قەرزى بچوک دەکات

2021.04.21 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى کار باسى دوو موچەى کەمئەندامان و دەستپێکردنەوەى قەرزى بچوک دەکات

ناس کورد-
وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، بۆ پێدانى دوو موچە بە کەمئەندامان چاوەڕوانى بڕیارى سەرۆکى حکومەتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کوێستان محەمەد ئەمڕۆ چوارشەممە (21ی نیسانی 2021) لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، بۆ پێدانى دوو موچە بە کەمئەندامان نوسراویان کردووە بۆ ئەنجومەنى وەزیران، لەوێشەوە بۆ وەزارەتى دارایی بەرزدەکرێتەوە و سەرۆکى حکومەت بەپێی پارەى بەردەست بڕیار لەو بارەیەوە دەدات.

 

لەبارەى دەستپێکردنەوەى قەرزى بچوکەوە، کوێستان محەمەد وتى، داوایانکردووە قەرزى بچوک دەستپێبکرێتەوە سەرەتا بەو قەرزەى وەریدەگرنەوە کە مانگانە ملیۆنێک دۆلارە، بۆ ئەوەش چاوەڕوانى ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیرانن.

 

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی (یەکشەممە 18ی نیسانی 2021) نوسراوێکى ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کرد بۆ ئەوەى لە مانگی ڕەمەزاندا موچەیەکی زیادە بدرێتە کەمئەندامان.