گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەروەردە و تەندروستی ’’بەپەلە’’ کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر کردنەوەى قوتابخانەکان

2021.04.21 - 11:37
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردە و تەندروستی ’’بەپەلە’’ کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر کردنەوەى قوتابخانەکان

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەى سلێمانى ڕایگەیاند، لەم یەک دوو ڕۆژەدا وەزارەتى پەروەردە "کۆبونەوەیەکى بەپەلە" دەکات بەمەبەستى تاوتوێکردنى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان، دواى ئەو ناڕەزاییانەى لەبارەى خوێندنى ئەلیکترۆنیەوە سەریانهەڵدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دڵشاد عومەر ئەمڕۆ چوارشەممە دواى بەردبارانکردنى پەروەردەى سلێمانى لەلایەک ژمارەیەک خوێندکاریی ناڕازیی لە خوێندنى ئەلیکترۆنى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوسیدا وتى، "ئەمشەو لەگەڵ وەزیرى پەروەردە قسەم کردووە لەبارەى ئەو جموجۆڵانەى دروستبووە، تا لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى کۆبوونەوەیەکى خێرا بکەین بەمەبەستى رێگەدان بە کردنەوەى قوتابخانەکان ئەگەر تەنها بۆ قۆناغى 11ش بێت".

 

وتیشى، "لەم یەک دوو ڕۆژەدا کۆبوونەوەکە دەکرێت، بۆ ئەوەى ئەگەر ڕێگەمان پێدرا قوتابخانەکان بکرێنەوە".

 

دڵشاد عومەر باسى لەوەشکرد، داواى ئاماریان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى پەروەردە کردووە بۆ ئەوەى هەڵسەنگاندنى خۆیان بکەن لەو بارەیەوە و بڕیار بدەن لەسەر رێگەدان بە کردنەوەى قوتابخانەکان.

 

دەشڵێت، پێشنیازەکانى ئەوان ئەوەیە بە قۆناغ دەرگاى قوتابخانەکان بکرێنەوە بەتایبەتى بۆ پۆلى 11 بەشێوەى تەناوب.