گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم لەسەر سێ ئاست گفتوگۆیەکی جیاواز لەگەڵ بەغدا دەکات

2021.04.21 - 10:31
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم لەسەر سێ ئاست گفتوگۆیەکی جیاواز لەگەڵ بەغدا دەکات

ناس کورد-

سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم ڕایگەیاند، شاندى هەرێم دەچێتەوە بەغدا و لەسەر سێ ئاست گفتوگۆیەکى جیاواز لەگەڵ بەغدا دەکەن بۆ جێبەحێکردنى یاسای بودجە و چۆنیەتى دیاریکردنى پشکى هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد سەباح ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، گفتوگۆکانى ئەمجارە جیاواز دەبن، وەزارەتى سامانە سروشتیەکان لەگەڵ وەزارەتى نەوت، چاودێرى دارایی هەرێم لەگەڵ چاودێرى دارایی بەغدا، دارایی هەرێم لەگەڵ دارایی فیدراڵ.

 

وتیشى، "گفتوگۆکانى ئەم جارە بۆ جێبەجێکردنى یاساى بودجە و چۆنیەتى دیاریکى پشکى هەرێمە کە بەشێوەى مەقاسە دەبێت یان نا".

 

ئومێد سەباح باسى لەوەشکرد، سەرۆک وەزیرانى هەرێم نوسراوێکى فەرمى ئاڕاستەى سەرۆک وەزیرانى عێراق کردووە کە تێیدا جەختیکردووەتەوە لەسەر پابەندبوونى هەرێم بە یاساى بودجە.

 

دوێنێ بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕایگەیاند، بۆ ناردنی پشکی ھەرێم لە بودجەی عێراق، لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ دروست دەکرێت.

 

پەری نوری بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، بۆ ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان شاندی ھەرێم جارێکی تر دەچێتەوە بەغدا و لەگەڵ ئەوەش لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ دروست دەکرێت.

 

دەشڵێت، "لیژنەکە چاودێری و دیراسەی فرۆشتنی نەوتی پارێزگاکانی ھەرێم و ڕادەستکردنی داھاتی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە نرخی سۆمۆ و ڕادەستکردنی لە 50%ی داھاتی نا نەوتی ھەرێم بە حکومەتی عێراق دەکەن."

 

پەری نوری وتیشی، بە پێی یاسای بودجە ھەر کاتێک ھەرێم پابەند بوو بە جێبەجێکردنی یاساکە، ئەوا عێراق مانگانە 952 ملیار دینار بۆ ھەرێم دەنێرێت.

 

هاوکات فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ی نیسانی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کۆدەبێتەوە.

 

دەشڵێت، "گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە باسیان لێوە دەکرێت خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان و ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و ڕەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە، ھەروەھا خستنەڕووی ھێڵەگشتییەکانی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 لە بوارەکانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتهێنان."