گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ

لەقامیشلۆ شەڕ بەردەوامە و هێزەکانى ئاسایشى رۆژئاوا لە ’’پێشڕەویدان’’

2021.04.21 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
لەقامیشلۆ شەڕ بەردەوامە و هێزەکانى ئاسایشى رۆژئاوا لە ’’پێشڕەویدان’’

ناس کورد-

 

شەڕ و پێکدادان لە قامیشلۆ لەنێوان هێزەکانى ئاسایشى رۆژئاواى کوردستان و گروپى بەرگرى نیشتیمانى سەر بەسوپاى سوریا بەردەوامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى هاوار نیوزى نزیک لە ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى رۆژئاواى کوردستان، پێکدادان لەگەڕەکى تەى لە قەمیشلۆ بەردەوامە و هێزەکانى ئاسایشى رۆژئاوا لەناو گەڕەکەکە لە پێشڕەویدان.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو گەڕەکە بەردەوام خاڵى هێرشەکانى گروپى بەرگرى نیشتیمانى سەر سوپاى سوریایە.

 

پێکدادانەکان شەوى سێشەممە دەستیانپێکرد، دواى ئەوەى گروپى بەرگرى نیشتیمانى هێرشیکردە سەر خاڵێکى سەر بە هێزەکانى ئاسایشى رۆژئاوا، کە بەهۆیەوە ئەندامێکى هێزەکانى ئاسایش کوژرا.