گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پێشنیازێكی پەرلەمانی بۆ پشتبەستن بە بودجەی ئەمساڵ بۆ سێ ساڵی تر

2021.04.21 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیازێكی پەرلەمانی بۆ پشتبەستن بە بودجەی ئەمساڵ بۆ سێ ساڵی تر

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، سێ پێشنیاز هەن بۆئەوەى پشت بە بودجەی ئەمساڵ ببەسترێت بۆ سێ ساڵی داهاتوو، هەردوو وەزارەتى پلاندانان و دارایش سەرقاڵى پلانى کارن بۆ بەپەلە جێبەجێکردنى بودجەى ئەمساڵ و ئامادەکردنى لیستێک بۆ پڕۆژەکانى وەبەرهێنان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شەبەکى، ئەندامى لیژنەى دارایى لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحی فەرمی (21ى نیسانى 2021) ڕایگەیاندووە، ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمان لە مانگى تشرینى یەکەم و پەسەندکردنى ئەنجامەکەى و دواتر پێکهێنانى کابینەى حکومەت ئەگەرى ئەوە هەیە بۆ مانگى نیسان یاخود حوزەیرانى داهاتوو دوابکەوێت، ئەوەش دەبێتە هۆى دواکەوتنى بودجەى ساڵى داهاتوو و کاریگەریشى دەبێت بۆ سەر میکانیزمەکانى خەرجکردن لە پارێزگاکان و وەزارەتەکان و هەروەها بۆ سەر بەڵێندەرەکانیش.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، سێ پێشنیاز هەن بۆ میکانیزمى جێبەجێکردنى ئەو بودجەیە، یەکەمیان ئەوەیە پشت ببەسترێت بە داتا و زانیارییەکانی بودجەى ساڵى 2021 بۆ بودجەى ساڵى 2022، دووەمیشیان پشت ببەسترێت بە بودجەى ئەمساڵ بۆ سێ ساڵى داهاتوو، ئەوەش بۆچونێکە لەلایەن پەرلەمانتار و حیزبە سیاسیەکانەوە خراونەتەڕوو.

 

شەبەکى دەشڵێت، پێشنیازى سێیەم ئەوەیە پشت ببەسترێت  بە میکانیزمى یەک لەسەر دوانزە لە خەرجیدا، ئەوەش بە جێبەجێکردنى یاسایى دارایى بە پشتبەستن بە بودجەى ساڵى 2021، لەکاتێکدا نەتوانرا پڕۆژەیاسایى بودجەى ساڵى 2022 بەهەر هۆکارێک ئامادە بکرێت.

 

شەبەکى جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، لیژنەکەیان و پەرلەمان تاوتوێ پێشنیازەکان دەکات کە ببێتە هۆى ئامادەکردنى بودجە بۆ ساڵى داهاتوو بەڕێگایەکى تەواو و ئاسان.

 

پێشتریش هەر یەکە لە وەزیرانى پلاندانان و دارایى بەئامادەبوونى پارێزگارى شارەکان کۆبوونەوە بەمەبەستى تاوتوێکردنى چۆنیەتى جێبەجێکردنى بودجە لەڕووى وەبەرهێنانەوە و هەر لە کۆبونەوەکەشدا تاوتوێ دانانى پلانێک کرا بۆ پەلە جێبەجێکردنى و هەروەها دانانى لیستێک بۆ پڕۆژەکان و چاودێریکردنى جێبەجێکردنیان.