گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

هۆشدارى دەدرێتە فەيسبووك.. يەك مليار و 300 مليۆن بەکارهێنەر لە مەترسیدان

2021.04.20 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى دەدرێتە فەيسبووك.. يەك مليار و 300 مليۆن بەکارهێنەر لە مەترسیدان

ناس کورد-

كۆمپانيايەكى نێودەوڵەتى هۆشدارى دەدات لە هێڕشێكى گەورەى ئەلیکترۆنی بۆسەر بەكارهێنانى پێگەى فەيسبووك لە 84 وڵاتى جيهاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كۆمپانياى "ئەى بى گروپ"ى نێودەوڵەتى تايبەت بە ڕێگريكردن لە هێرشە ئەلیكترۆنیيەكان و لێكۆڵينەوە لە تاوانە ئەلیكترۆنیيەكان (20ى نيسانى 2021) بڵاويكردووەتەوە، كۆمپانياى فەيسبووك ئاگاداردەكەنەوە لە ئەگەرى هێڕشێكى گەورە بۆ سەر بەكارهێنەرانى "فەيسبووك و مێسنجەر" لە 84 دەوڵەتى جيهاندا.

 

ڕوونيشكراوەتەوە، شارەزايانى مەترسييە ئەلیكترۆنيیەكان لە كۆمپانياكە دەستيان بە 5700 بڵاوكراوەى فێڵكردن و 1000 دۆسیەی ناساندنى ساختە گەيشتووە.

 

لە ئێستا بەكارهێنەرانى "فەيسبووك و ماسنجەر" يەك مليار و 300 مليۆن كەسى تێپەڕاندووە و تائێستاش ئەو تۆڕە زۆرترين هەوادارى هەيە لە جيهاندا كە دوو مليار و 700 مليۆن كەسە، ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى بەردەوام ئامانجى هاكەرەكان بێت و ڕێگەى نوێ بۆ دزينى داتاكانى تۆڕەكە بدۆزنەوە.

 

پێشتريش زاك دۆفمان، شارەزاى بوارى سيكوريتى بەريتانى ئامۆژگارى خەڵكى كردبوو، واز لە بەكارهێنانى "فەيسبووك ماسنجەر" بهێنن، چونكە پارێزراو نييە و پێويستە ئەپليكەيشنێتى تر هەڵبژێرن چونكە لە هاكەرەكان نايانپارێزێت.