ناس کورد-
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دابەشکردنی موچە بە لێبڕینی 21% تایبەت نییە تەنها بە وەزارەتەکەوە بەڵکو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕوونكردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (20ی نیسانی 2021) دەڵێت، "ھەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن ھەواڵێكیان بڵاو كردووەتەوە گوایە؛ وەزارەتی دارایی و ئابوری داوای كردووە گەنجینەكان لیستی دابەش كردنی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان ئامادە بكەن بە تەمویل كردنی 79%ی موچە یاخود لێبڕینی 21%، لێرەوە بەھەموولایەكی ڕادەگەیەنین كە ئەو بابەتە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بڕیاری لێدەدات كە چەندی موچە تەمویل دەكرێت لەسەر بنەمای داھاتی نەوتی و نا نەوتی و دواتر وەزارەتی دارایی بڕیارەكە جێبەجێی دەكات، بەھیچ شێوەیەك ئەم بڕیارە تایبەت نییە تەنھا بە وەزارەتی دارایی و ئابوری بەڵكو پەیوەستە بەھەموو ئەنجومەنی وەزیرانەوە."
ئەمڕۆ وەزارەتى دارایى لەبارەى دابەشکردنى موچەوە نوسراوێکى ئاڕاستەى گەنجینەکان کرد و داواى کرد لیستى موچە بە لێبڕینى 21% ئامادە بکەن.
وەزارەتەکە لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی ژمێریاری وەزارەتەکان و گەنجینەکانی کردووەو وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە داواى لێکردوون، خهرجكردنی موچهی مانگی چوار به ههمان ڕێژه و میكانزمی مانگی سێ به بڕینی رێژهی 21%ەوه، هەروەها بە ڕێژهی 50% بۆ پله تایبهتهكان بێت.
وەزارەتی دارایی داواشیکردووە، كۆی خهرجی موچهكان به پێی وهزارهتهكان به یهك لیست بۆیان رهوانه بكهن.