ناس کورد-
لە زۆرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتانی عەرەبی هەواڵی کۆچی دوایی خالید میقداد، دامەزرێنەری کەناڵی بەناوبانگی "طیور الجنة"ی تایبەت بە منداڵان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، بەڵام کوڕەکەى هەواڵەکان ڕەت دەکاتەوە بەڵام جەخت دەکاتەوە کە هێشتا لە ژووری چاودێری چڕە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موعتەسەمی کوڕی خالید میقداد لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، "باوکی دۆخی زۆر باشە، ڕاستە هێشتا لە ژووری چاودێری چڕە، بەڵام ئێستا تەندروستی زۆر باشە و ماوەیەکی تر دێتەوە ناومان."
دەشڵێت، "تکایە هیچ کەسێک دەنگۆکان بڵاونەکاتەوە، هەر شتێک هەبێت دەبێت لە من و وەلید یاخود هەژماری فەرمی طیور الجنة وەربگیرێت."
لە کۆتاییدا موعتەسەم داوا دەکات خەڵکی نزای چاکبوونەوە بۆ باوکی بکەن.