گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەمەزان 30 ڕۆژ دەبێ

يەكەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان ديارى كرا

2021.04.20 - 19:50
App store icon Play store icon Play store icon
يەكەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان ديارى كرا

ناس کورد-

پەيمانگايەكى گەردونناسى ميسرى يەكەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزانى ديارى كرد، مانگى ڕەمەزان 30 ڕۆژى تەواو دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەيمانگاى نيشتمانیی ميسڕى بۆ لێكۆڵينەوە گەردونزانييەكان (20ى نيسانى 2121) بڵاويكردووەتەوە، يەكەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان ڕۆژی 13ى ئايار دەبێت، ئەوەش بەپێى دراوە گەردونزانييەكان.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها ڕۆژى 12ى ئايارى 2021 كۆتا ڕۆژى مانگى ڕەمەزانى پيرۆز دەبێت، كە يەكەم ڕۆژى سێشەممە 13ى نيسان بووە.

 

بەو پێيەش، مانگى ڕەمەزانى ئەمساڵ 30 ڕۆژى تەواو دەبێت و ئەوەش پێچەوانەى زۆرينەى ئەو خشتانەيە كە لە دەوڵەتانى عەرەبيدا بۆ مانگى ڕەمەزان بڵاوكراونەتەوە و تێياندا ڕەمەزان 29 ڕۆژ دەبێت و ڕۆژى چوارشەممە 12ى نيسان يەكەم ڕۆژى جەژن دەبێت.