ناس کورد-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەى سبەینێدا تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی بواری ئەمنی و هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و هەروەها ڕەشنوسی یەەمی پڕۆژەیاسای بودجە تاوتوێ دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، سبەی چوارشەممە، 21ی نیسانی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کۆدەبێتەوە.
دەشڵێت، "گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە باسیان لێوە دەکرێت خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان و ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و ڕەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە، ھەروەھا خستنەڕووی ھێڵەگشتییەکانی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 لە بوارەکانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتهێنان."