گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەکێک لە سزادراوانی بادینان: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق خۆم کاندید دەکەم

2021.04.20 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێک لە سزادراوانی بادینان: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق خۆم کاندید دەکەم

ناس کورد-

مامۆستا شڤان سەعید، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن هاوپەیامنیی نیشتیمانی کە یەکێکە لەو پێنج کەسەی لە سنوری بادینان و هەولێر سزای شەش ساڵی زیندانیکردنیان بەسەردا سەپا، لەگەڵ سەرۆکی حزبەکەی گفتوگۆی کرد و ڕایگەیاند، سوورە لەسەر خۆپاڵاوتنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەگەر سزاکەی هەڵبوەشێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هاوپەیمانیی نیشتیمانی (سێشەممە 20ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ڕۆژی دووشەممە ئارام قادر، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی، بۆ ماوەی 15 خولەک  لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەل هاودید (مامۆستا شڤان سعید) ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و بەرپرسی دەڤەری دھۆک کرد لە زیندان گفتوگۆی کرد." 

 

مامۆستا شڤان سەعید، یەکێکە لەو پێنج کەسەی لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران. 

 

لە ڕاگەیەنراوەکەی هاوپەیمانیی نیشتیمانیدا هاتووە، " مامۆستا شڤان سەعید کە لە ئێستا سزادراوە بەپێی بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر، لەزیندان زۆر ورەبەرزانە و بە دەروونێکی ئارام و بە خۆشحاڵیەوە سوربوو لەسەر خۆپاڵاوتنی لە یەکێک لە بازنەکانی پارێزگای دهۆک بۆ ھەلبژاردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق، ئەگەر لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان حوکمەکەی ھەڵبوەشێنێتەوە." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، " خوازیارین کە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاربدات بە هەلوەشاندنەوەی ئەو تۆمەتەی ئاراستەی مامۆستا شڤان کراوە و حوکمەکە ھەڵبوەشێنرێتەوە."