ناس کورد-
ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ژن و مێردێکیان بە بڕێک دۆلار و دیناری ساختەوە دەستگیرکردووە کە ویستوویانە لە بازاڕەکاندا ساغی بکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەین (سێشەممە 20ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، " یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ بە هاوکاری بازگەی بانووە قەل دوو گومان لێكراویان دەستگیر كرد بە ناوەكانی (س،ن،ع) و (ھ،ئ،ح،غ) كە ژن و مێرد بوون و بڕی 515 هەزار دينارى عێراقی و 600 دۆلاری ئەمریكی ساختەیان پێ بووە و ویستویانە لە بازاڕەكاندا ساغی بكەنەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای ئاگادار كردنەوەی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر، گومانلێكراوان ڕاگیران بە پێی مادەی (٢٨١) لە (ی،س،ع) و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە."