کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عەمار میرداڤی باوکی کچە تەمەن 10 ساڵانەکەی دهۆک دەڵێت تا بکوژانی کچەکەی لەسێدارە نەدرێن ئامادە نییە تەرمی "ڕۆڵەکەی" بەخاک بسپێرێت. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ی حوزەیرانی 2019، بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تۆمەتباری سەرەکی دلین وەلیدیان دەستگیرکردووە. . لەوبارەوە وەلید ئەحمەد مەعروف، باوکی دلین بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هێشتا تەرمی کچەکەیان لە پزیشکی دادوەری دهۆکە و پاش چەند پشکنینێک تەرمەکەیان ڕادەست دەکرێتەوە. . وەلید ئەحمەد ئاماژەى بەوشکرد، بنەماڵەکەیان لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە پرسە بۆ کچەکەیان دانەنێن و بەخاکیشی نەسپێرن تا بکوژەکانی لەسێدارە دەدرێن. . باوکى دلین وێڕاى ئەوەى خۆشحاڵی خۆی بە دەستگیرکردنی بکوژانی کچەکەی پیشاندا، وتیشی: "ده‌ستخۆشی له پۆلیسی پارێزگای دهۆك ده‌كه‌م به‌ڵام ئێمه تەنها دەستگیرکردنى ئەو تاوانبارەمان ناوێت بەڵکو، داوا له هه‌موو به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌كه‌ین به زوترین كات هه‌ردوو تاوانباره‌كه له‌سێداره بدەن تا هیچ كه‌سێك په‌نا بۆ ئه‌م كرده‌وه دڕندانانه نه‌بات". . رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 5ی حوزەیران كاتژمێر 5ی ئێواره دلین بێسه‌روشوێن بووە و دوێنێ شەممە 8ی حوزەیران تەرمەکەی له نزیك یاریگای وه‌رزشی دهۆك لە لایەن پۆلیسەوە دۆزرایەوە.