گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

وێنەی ژنە ئەفسەرێک لەناو حەرەمی مەککەدا قسەی زۆری لەسەر کرا

2021.04.20 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
وێنەی ژنە ئەفسەرێک لەناو حەرەمی مەککەدا قسەی زۆری لەسەر کرا

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی وێنەی ژنە ئەفسەرێکی سعودی لەکاتی پاراستنی ئاسایشی ناو حەرەمی مەککە و سەرپەرشتیکردنی ڕێوڕەسمی عەمرەکاران، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکە، ترکی حەمەد کە مامۆستای زانکۆیە لە سعودیە لە تویتێکدا نوسیویەتی، "ئەو وێنەیە هەزار مانای هەیە، وێنەکە ئاماژەی زۆری لێ دەخوێنرێتەوە، ژنی سعودی نوێ بەهێزەوە دێتە ناو سەردەمی نوێ".


هاوکات عەلی شەهابی، شرۆڤەکاری سیاسی دیاری ئەو وڵاتە نوسیویەتی، "بوونی ژنە ئەفسەرێکی سعودی لەناو حەرەمی مەککە، گۆڕانکارییەکی قەشەنگە لە کۆمەڵگای سعودیدا".


لای خۆشیوە، ترکی ئال شێخ، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری سعودیە لە تویتێکدا دەڵێت، "کچی نیشتیمان لە گۆڕەپاندایە".


دوای بوونی محەمەد بن سەلمان بە شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە، چەند گۆڕانکارییەکی ڕێشەیی بەسەر گۆمەڵگای سعودییەدا هاتووە و لە ئێستادا ئەو کۆمەڵگایە خەریکە وردە وردە لە کۆمەڵگایەکی داخراودا دەگۆردرێت بۆ مۆدرێن،  یەکەم هەنگاوی محەمەد بن سەلمان ڕێگەدان بوو بە ژنان ئۆتۆمبێل لێبخوڕن و بەبێ بوونی ڕەزامەندی وەلی ئەمر گەشت بۆ دەرەوی وڵات بکەن کە پێشتر ئەو دوو پرسە و چەندین پرسی دیکە قەدەغەکراوبوون.