ناس کورد-
بەهۆی نەبوونی پزیشکی دەرمانساز لە دەرمانخانەکانیاندا، قائیمقامیەتی سلێمانی سێ دەرمانخانەی داخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیقامییەتی سلێمانی (سێشەممە 20ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، " بەهۆی نەبوونی پزیشکی دەرمانساز لە دەرمانخانەکانیاندا، قائیمقامیەتی سلێمانی دەرمانخانەکانی (عەربەت، پۆینت و شیاو) لە ناحیەی تانجەرۆ داخست."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی رێنماییەکانی کارکردنی سەندیکای دەرمانسازان، ئەو دەرمانخانانەی پزیشکی دەرمانسازی لێ نییە دادەخرێت و خاوەنەکەی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە."