گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى بڕیارى لێبڕینى مووچەى راگرت

2021.04.20 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى بڕیارى لێبڕینى مووچەى راگرت

ناس کورد-

 سەرۆک وەزیرانى عێراق نووسراوێکى وەزارەتى دارایى عێراقى لەبارەى لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران راگرت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى (20ى نیسانى 2021) بڵاوى کردەوە، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقدا، مستەفا کازمى نووسراوێکى وەزارەتى دارایى لەبارەى لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران، ڕاگرت.

 

دانانی باج و لێبڕین لەمووچەی فەرمانبەران جێگەی مشتومڕی نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران بوو، لەناو حكومەتیشدا بیروڕای جیاوازی لەسەر بوو، وەزارەتی دارایی لەدوا نوسراویدا وەك هۆیەك بۆ زیادكردنی داهات باسی جێبەجێكردنی كردووە پشت بەست بەبڕگەیەكی بودجە، لیستەكانی پەرلەمانیش دەڵێن خراپ خوێندنەوە هەیە بۆ مادەیەكی یاسای بودجە و دەنگیان بەوە نەداوە.