گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەیەک بۆ ناردنى پشکى هەرێم راگەیەنرا

2021.04.20 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەک بۆ ناردنى پشکى هەرێم راگەیەنرا

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق پێشبینیدەکات ئەمڕۆ یان سبەى پشکى هەرێم لەبەغداوە رەوانە بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاپال حەسەن ئەمڕۆ سێشەممە بە تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى راگەیاند، پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ تا سبەى پارەکە رەوانە بکرێت، هیچ هۆکارێک نییە بۆ دواخستنى ناردنى پارەکە.

 

لەبارەى ناردنى پشکى سێ مانگى هەرێم، ئەو پەرلەمانتارە وتى "پێشبینى دەکرێت پشکى سێ مانگەکەش بنێردرێت، ئەوەى دیکەشى بەشێوەى مانگانە دەنێردرێت".

 

وەزارەتى دارایى عێراق (19ى نیسانى 2021) بودجەى گشتى 2021ى عێراقى خستە بوارى جێبەجێکردنەوە و پشکى هەرێمى کوردستانیش لە بودجەکە بە 11,4 ترلیۆن دینار دیاریکرا، بەڵام تا ئێستا وادەى ناردنى نادیارە.

 

شیروان میرزا، پەرلەمانتارى یەکێتى و ئەندامى لیژنەى دارایی ئەمڕۆ دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى کە "ناس کورد" بینیویەتى ڕایگەیاند، "بەپێی یاساى بودجە هەر بڕە پارەیەک ڕەوانەى هەرێم دەکرێت دەبێت بۆ موچە بێت، بۆیە ناکرێت پارە بێت و موچە بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت".  

  

ڕوونیشیکردەوە، "هەموو لێکدانەوەکان دەریدەخەن باى ئەوەندە پارە لە بەغداوە دێت کە لێبڕین کۆتایی بێت، بۆیە جێگەى سەرسوڕمانە بەرپرسانى هەرێم باس لەوەدەکەن رەنگە ئەم مانگە لێبڕین بمێنێت".  

  

شیروان میرزا دەڵێت، شاندى هەرێم و بەرپرسان خۆیان دەیانزانى کە نەوت بەکەمتر دەفرۆشن بەڵام رازى بوون کە داهاتەکەى بدەن نەک نەوتەکە، بۆیە ئێستا بەهانە لەو بارەیەوە بۆ بەرپرسانى هەرێم هیچ سودى نییە.