گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

گەرمیان؛ چوار مزگەوت داخران 

2021.04.20 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
گەرمیان؛ چوار مزگەوت داخران 

ناس کورد-

لە ئیدارەی گەرمیان چوار مزگەوت بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان  داخران و لەئەنجامدانى تێستى کۆرۆنا بۆ نوێژخوێنانى مزگەوتێک دەرکەوتووە 13 نوێژخوێن توشبووی کۆرۆنان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیدارەی گەرمیان (20ى نیسانى 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە تا ئێستا، سێ مزگەوت لە شاری کەلار بەھۆی پابەند نەبونیان بە ڕێنماییەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ داخراون.



ئەوەشی وتووە، هەر یەک لە مزگەوتەکانی (سەڵاحەدین، سپی و محەمەد مستەفا) داخراون و  دواتر پابەندکراون بە ڕێنماییەکانەوە.

 

ئاشکراشیکرد، لە مزگەوتی شەھیدانی گەرمیان پاش ئەوەی لەلایەن تیمەکانی تەندروستی تێستی کۆرۆنا بۆ نوێژخوێنانی مزگەوتەکە کراوە دەرکەوتووە 13 نوێژخوێن ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و بەوەش مزگەوتەکە داخرا.