گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى وڵاتێک لەرۆژى هەڵبژاردنەوەیدا کوژرا

2021.04.20 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى وڵاتێک لەرۆژى هەڵبژاردنەوەیدا کوژرا

ناس کورد-

تەلەفزیۆنى فەرمى وڵاتى چاد لە ناوەڕاستى ئەفریقا بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە لەشەڕى روبەڕووبونەوەى گروپە چەکدارەکان گیانى لەدەستداوە.

 
 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی تەلەفزیۆنى فەرمى ئەو وڵاتە، ئیدریس دیبى سەرۆکى چاد لەشەڕى روبەڕووبونەوەى گروپە چەکدارەکان بەسەختى بریندار بووە و دواتریش گیانى لەدەستداوە.

 

کوژرانى ئیدریس دیبى هاوکات بوو لەگەڵ رۆژى هەڵبژاردنەوەى بەسەرۆک بۆ ویلایەتى شەشەمى سەرۆکایەتى، دواى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن لە 11 ى نیساندا کە تێیدا نزیکەى 79,32%ى دەنگەکانى مسۆگەرکرد.