گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەى دابەشکردنى بەشە خۆراکى رەمەزان بەسەر هاووڵاتیانى هەرێم دیارى کرا 

2021.04.20 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى دابەشکردنى بەشە خۆراکى رەمەزان بەسەر هاووڵاتیانى هەرێم دیارى کرا 

ناس کورد-

 بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشە مانگانەی خۆراکی هاووڵاتیان گەیشتووەتە کۆگاکان و لە ڕۆژانی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەوزاد کامل،  بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان (20ى نیسانى 2021) لەلێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" رایگەیاند "لەماوەی ڕابردوو بەشە خۆراکی چەند شوێنێک بۆ مانگەکانی ڕابردوو دابەش نەکرابوو ئەوانە دابەشکراون لەسەرجەم بریکارەکانی خۆراک". 

 

وتیشى، بەشەخۆراکی مانگی چواریش لەئێستادا شەکرو زەیت گەیشتووەتە کۆگاکان و لە ڕۆژانی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

 

بەوتەى بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئەو بەشە خۆراکەی دەگاتە کۆگاکان پشکنینی بۆ دەکرێتەوە بزانرێت گۆڕانکاری تێدا نەکراوەو وەڵامی پشکنینەکەش لەماوەی 2 تاوەکو 3 ڕۆژ دەگەڕێتەوە و لە ئێستادا ئەو پشکنینەش لە هەندێک شوێن کراوەو هەندێکی دیکەیان لە پشکنیندان لەگەڵ گەڕانەوەی ئەنجامەکەش بەشە خۆراکەکان ڕەوانەی بریکارەکان دەکرێت کە بریتییە لە شەکرو زەیت و بەزوترین کات دەدرێتە هاووڵاتیان.