گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میسر سەوزە و میوە هەناردەى هەرێم دەکات

2021.04.20 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
میسر سەوزە و میوە هەناردەى هەرێم دەکات

ناس کورد-

 

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان رایگەیاند، ژمارەیەک کۆمپانیاى میسرى دەیانەوێت بەروبومى کشتوکاڵى هەناردەى هەرێم بکەن و بازرگانان دەتوانن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى لقى هەولێر یەکێتى یە کە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، کۆمەڵێک کۆمپانیای میسری  لەبوارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەی  شیرنەمەنی و سەوزەو میوە و خواردەمەنی و بواری کشتوکاڵ  دەیانەوێت لەگەڵ کۆمپانیاکانى هەرێم کاربکەن یان مامەڵەی  فرۆشتنی بەرهەمەکان بکەن و کەلوپەل بنێرنە کوردستان.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، کونسوڵگەری میسر بە هەماهەنگی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ئاسانکاری بۆ هەموو ئەو بازرگانە کوردانە دەکات کەدەیانەوێت کەلوپەل و خواردەمەنی و سەوزەو میوە لە کۆمپانیا میسريیەكان بکڕن و یان سەوزە و میوە لەکوردستان بەرهەمبهێنن بەهاوبەشی لەگەل کۆمپانیاکانی ئەوان.