ناس کورد-
42 ئەندامى پەرلەمانى کوردستان داواى بانگهێشتکردنى حکومەتى هەرێم دەکەن بۆ ئامادەبوونى لە دانیشتنى پەرلەمان بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرسی کۆتایی هێنان بە لێبڕینى موچە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو پەرلەمانتارانە لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە داوایانکردووە پەرلەمان دانیشتنێکى تایبەت لەو بارەیەوە ساز بکات و پرسی لێبڕینى موچە تاوتوێ بکرێت بەتایبەتى دواى پەسەندکردنى بودجەى عێراق.