گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’بەغدا رەزامەندە’’

وادەى دەستپێکردنەوەى گەشتی ئاسمانى نێوان سلێمانی و تاران راگەیەنرا

2021.04.20 - 11:33
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى دەستپێکردنەوەى گەشتی ئاسمانى نێوان سلێمانی و تاران راگەیەنرا

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رایگەیاند، بڕیارە گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان فڕۆکەخانەکە و تاران دەستپێبکاتەوە و بەغداش رەزامەندى دەربڕیوە لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاهیر عەبدوڵا ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد"ى راگەیاند، کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ئێرانی ئەنجامدانى گەشتى لەنێوان تاران بۆ سلێمانى بۆ لیستى گەشتەکانى زیادکردووە.

 

وتیشى بەپێی لیستەکە بڕیارە لە دووى مانگى داهاتوودا یەکەم گەشت ئەنجام بدرێت، ئەوانیش چاوەڕوانى ئەو وادەیە دەکەن.

 

تاهیر عەبدوڵا باسى لەوەشکرد، لایەنى پەیوەندیدار لەعێراق رەزامەندى نیشانداوە لەسەر دەستپێکردنەوەى گەشتەکان، هەروەها لایەنى ئێرانیش رەزامەندە.

 

گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان سلێمانى و ئێران لەساڵى رابردووەوە راگیراون، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.