گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەی لێبڕینی موچە دوو وەزیر لەپەخشدا دەكەونە شەڕە سوێندخواردن

2021.04.20 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی لێبڕینی موچە دوو وەزیر لەپەخشدا دەكەونە شەڕە سوێندخواردن

ناس کورد-

وەزیری كشتوكاڵی عێراق محەمەد كەریم لە میانەی بەشداریكردنی بەرنامەیەكی تەلفزیۆنیدا سوێندی خوارد بە "ئیمام عەباس" كە رێگە بە دانانی باج لەسەر موچەی فەرمانبەران نادەن، وەزیری پلاندانانیش وەڵامیدایەوە: بەعەباس دەنگمان لەسەری داوە و بڕاوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مشتومڕی ئەم دوو وەزیرەی حكومەتی عێراق، لە بەرنامەی "سێ قۆڵی" ئەلشەرقیەدا بوو سپێدەی (20 نیسانی 2021) و "ناس كورد" بینیویەتی، تییدا وەزیری پلاندانان خالد بەتاڵ كە ئەكادیمییەكی خەڵكی ئەنبارە دەڵێت "دەنگ ئەدەم یان نایدەم لەسەر دانانی باج لەسەر موچە قسەیەكی پیشەیی نییە، بەڵكە ئەبێ بڵێیت دەنگم دا یان نا".

 

وەزیری كشتوكاڵ محەمەد كەریم خەفاجی كە ئەندازیارێكی كشتوكاڵی خەڵكی دیالەیە، وەڵام دەداتەوە: ئێمە سوێندمان بە ئیمام عەباس خواردووە، لێبڕین و باج دانان لەسەر بودجە تێنەپەڕێنین، وەزیری پلاندانانیش دەڵێت: دەی بە ئیمام عەباس هەموومان دەنگمان داوە لەسەر لێبڕین لەموچە و بڕاوەتەوە.

 

دانانی باج و لێبڕین لەمووچەی فەرمانبەران جێگەی مشتومڕی نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانە، لەناو حكومەتیشدا بیروڕای جیاوازی لەسەرە، وەزارەتی دارایی لەدوا نوسراویدا وەك هۆیەك بۆزیادكردنی داهات باسی جێبەجێكردنی كردووە پشت بەست بەبڕگەیەكی بودجە، لیستەكانی پەرلەمانیش دەڵێن خراپ خوێندنەوە هەیە بۆ مادەیەكی یاسای بودجە و دەنگیان بەوە نەداوە.