گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پێکانى ئێف -16’

هێرشێکى موشەکى ’’زیاتر لە 90 ملیار دینار زیانى لەعێراق داوە’’

2021.04.20 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێکى موشەکى ’’زیاتر لە 90 ملیار دینار زیانى لەعێراق داوە’’

ناس كورد-

عێراق زیاتر لە 90 ملیار دینار زیانى بەرکەوتووە بەهۆى هێرشە موشەکییەى ئەم دواییە بۆ سەر بنکەى ئاسمانى سەربازى ئاسمانى بەلەد لە باشورى سەڵاحەدین، بەو پێیەى فڕۆکەیەکى ئێف -16ى پێکاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى "مەدا" ى عێراقى، لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئێستا 10 موشەکى کاتیۆشا ئاڕاستەى ئەو بنکەیە کراون، سەرەڕاى جەختکردنەوەکانى حکومەت لەبارەى نەبوونى هیچ سەربازێکى بیانى تێیدا.

 

بەپێی سەرچاوەکانى رۆژنامەکە، هێرشەکەى یەکشەممە لەرێگەى پێنج کاتیۆشاوە بووە، کە فڕۆکەیەکى ئێف -16ى پێکاوە، کە بەهاکەى بە 64 ملیۆن دۆلار دادەنرێت (نزیکەى 95 ملیار دینار).

 

لەو بنکەیە راهێنەران و کۆمپانیاى تایبەت بە پاراستنى فڕۆکەى ئێف -16 بونیان هەیە، یەکێک لە مەرجەکانى گرێبەستى کڕینى فڕۆکەکان مانەوەى گروپێکى تایبەتى راهێنەرى ئەمریکییە لەو بنکەیە.

 

لەماوەى دوو ساڵدا سەربازگە و نێردە دیبلۆماسییەکان و فڕۆکەخانەى بەغدا بە نزیکەى 200 کاتیۆشا هێرشیان کراوەتە سەر، بەڵام هێشتا ناسنامەى هێرشبەرەکان ئاشکرانەکراوە.