گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەڵامى سێ پرسیارى قورس

’’گەڕانەوەى کریستیانۆ’’..سەرۆکى ریاڵ مەدرید بێدەنگى شکاند

2021.04.20 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
’’گەڕانەوەى کریستیانۆ’’..سەرۆکى ریاڵ مەدرید بێدەنگى شکاند

ناس کورد-

 

سەرۆکى یانەى ریاڵ مەدرید بێدەنگى شکاند و وەڵامى سێ گرنگترین پرسیارى دایەوە کە عاشقانى یانەکە لەئێستادا بەدواى وەڵامەکانیاندا دەگەڕێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى "ئاس"ى ئیسپانى، فلۆرنتینۆ پێرێز لە چاوپێکەوتنێکدا بۆچوونى خۆى خستووەتەڕوو لەبارەى ئەگەرى گرێبەستى یانەکە لەگەڵ کیلیان مبامبى ئەستێرەى پاریس سانجێرمان، نوێکردنەوەى گرێبەست لەگەڵ سێرجیۆ رامۆس، ئەگەرى گەڕانەوەى کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

 

پێرێز جەختیکردووەتەوە کە یانەکەى پێویستى بە گۆڕانکارییە و کارى لەسەر دەکەن.

 

لەبارەى گرێبەست لەگەڵ مبامبی، پێرێز وتى "قسەم لەگەڵى نەکردووە، لانیکەم تا ئێستا".

 

هەروەها لەبارەى ئەگەرى گەڕانەوەى کریستیانۆ رۆناڵدۆ، پێرێز باسى لەوەکرد، میسى و رۆناڵدۆ دوو یاریزانى زۆر باشن، گەڕانەوەى کریستیانۆ. نەخێر، ئەو گرێبەستى لەگەڵ یۆڤانتۆس هەیە، بەڵام گەڕانەوەى بۆ مەدرید لە ئێستادا هیچ واتایەکى نییە.

 

سەرۆکى ریاڵ مەدرید هەروەها لەبارەى نوێکردنەوەى گرێبەست لەگەڵ رامۆس رایگەیاند، ئەو رامۆسى زۆر خۆش دەوێت بەڵام ئێستا لەدۆخێکى قورسدایە "پێویستە واقیعى بین، ئێستا هەموومان لە دۆخێکى زۆر قورسداین".