ناس کورد-
نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ئاگادارییەکدا داوا دەکات ئەو دەنگدەرانەی کە لەساڵانی (2017، 2018، 2019)ـدا بەشێوەی بایۆمتری خۆیان تۆمارکردووە، سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن لەسنووری نیشتەجێبوونیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمتری دەنگدان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان (20ی نیسانی 2021) لە ئاگادارییەکدا بڵاوى کردەوە، ئاگاداری سەرجەم دەنگدەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەکەین کە لەساڵانی (2017، 2018، 2019)ـدا بەشێوەی بایۆمتری خۆیان تۆمارکردووە، سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن لەسنووری نیشتەجێبوونیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمتری دەنگدان.
نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وەکو تێبینی نوسیویەتی، "لەکاتی سەردانکردندا، پێویستە ئەم بەڵگەنامانەت پێبێت (کارتی دەنگدانی کۆن، کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانیو رەگەزنامە، کارتی زانیاری).
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتی دەوامی ناوەندەکان لە 8:30 خولەکی بەیانی تاوەکو 3:00 پاشنیوەڕۆیە.
بڕیاره 10ی تشرینی یهكهمی 2021 ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ئهنجامبدرێت و لهئێستاشدا كۆمسیۆن بهشێكی زۆر له ئامادهكاریهكانی دهستپێكردوه و تۆماركردنی ناوی دهنگدهرانیشی بۆ كۆتایی ئهم مانگه درێژكردوهتهوه.