گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئێران جێگرەوەى حیجازى بۆ پۆستى جێگرى فەرماندەى سوپاى قودس دیارى کرد

2021.04.20 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران جێگرەوەى حیجازى بۆ پۆستى جێگرى فەرماندەى سوپاى قودس دیارى کرد

ناس کورد-

رابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران کەسێکى وەک جێگرەوەى محەمەد حیجازى بۆ پۆستى جێگرى فەرماندەى سوپاى قودسى ئەو وڵاتە دیارى کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى خامنەیى، رابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران (20ى نیسانى 2021) عەمید محەمەد رەزا فەلاحزادەى بۆ پۆستى جێگرى فەرماندەى سوپاى قودسى ئێران دیارى کرد وەک جێگرەوەى عەمید محەمەد حیجازى کە رۆژى یەکشەممەى رابردوو کۆچى دوایى کرد.

 

 

پێشتر سوپاى پاسدارانى ئێران گیان لەدەستدانى جێگرى فەرماندەى هێزەکانى فەیلەقى قودسى راگەیاند، بەهۆى جەڵتەى دڵەوە.

 

فەرمانگەى پەیوەندییەکانى پاسداران ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، عەمید محەمەد حیجازى بەهۆى جەڵتەى دڵەوە گیانى لەدەستداوە. 

 

محەمەد حیجازى تەمەنى 65 ساڵ بوو، خەڵکى پارێزگاى ئەسفەهان بوو، بەشدارى لەشەڕى ئێران - عێراق کردووە، هەروەها سەرکردایەتى شەڕەکانى دژە بە حزبە کوردییەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران کردووەە. 

 

لە کانونى دووەمى ساڵى رابردوو بە جێگرى ئیسماعیل قائانى فەرماندەى فەیلەقى قودس دیاریکرا.