گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش هەڵکشان

نرخی زێڕ پاشەکشێی زیاتری کرد

2021.04.20 - 00:24
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی زێڕ پاشەکشێی زیاتری کرد

ناس کورد-
بەهۆی بەرزبوونەوەی داهات و بەهای قەواڵە دارییەکانی خەزێنەی ئەمەریکا، نرخی زێر لە بازارەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی بەراورد بەو نرخەی کە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا تۆماری کردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخی زێر لە بازارەکانی جیهاندا بەڕێژەی 0.3%دا دابەزینی بە خۆی دی، نرخی یەک ئۆنسە بە 1771.40 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە ئەوە لە کاتێکدایەکە 25ی ئازاری رابردوودا نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە گەیشتە 1789 دۆلار کە بەرزترین نرخ بووە لە ماوەی ڕابردوودا.


دانیال غالی، شارەزا لە بازاری کەرەستە سەرەتاییەکان لەو باریەوە وتوویەتی، "پێدەچێت لەماوەی داهاتوودا بەهای قەواڵە دارییەکانی خەزێنەی ئەمەریکا زیاتر بەرزبێتەوە کە ئەوەش وادەکات گورزی زیاتر بەربەهای زێربکەوێت و نرخەی زیاتر دابەزێت".


ئاماژە بەوەشکراوە هاوشان لەگەڵ دابەزینی نرخی کانزا زەردەکە، نرخی زیویش بەڕێژەی لە 0.8% دابەزیوە بەجۆرێک یەک ئۆنسە لەو کانزایە بە 25.75 دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە.