گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هۆکار

ناس کورد هەڵوێستى هەرێم لەبارەى ’’قەدەغە نوێیەکەى بەغدا’’ ئاشکرادەکات

2021.04.19 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد هەڵوێستى هەرێم لەبارەى ’’قەدەغە نوێیەکەى بەغدا’’ ئاشکرادەکات

ناس کورد-هەڤاڵ فەتاح 

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕەتیکردەوە بڕیارەکەی کشتوکاڵی عێراق لەبارەی قەدەغەکردنی جموجۆڵى گواستنەوەى گەنم و جۆ لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشور هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر دروست بکات و دەڵێت، تائێستا بە فەرمی ئاگادارنەکراونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ( 19ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ" ناس کورد" ڕایگەیاند، "بریارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق تەنها بۆ هەرێم نییە، بەڵکو هەمووعێراق دەگرێتەوە، رێکارەکە بۆبەرگرتنە لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی ئەو بەروبوومە گرنگە کە لەئێستادا بەهۆی کەمی بارانەوە نرخەکەی بەرزبووەتەوە".


وتیشی، "ئەو بڕیارە کاریگەری نابێت لەسەر جوتیارانی هەرێم لەبەردوو هۆکار یەکەمیان، ئەمساڵ ئەو بەروبوومە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی بارانەوە، دووەم تائێستا پلانی ئەمساڵی دانەوێڵەمان پێشکەش بە عێراق نەکردووە، هەرکات پلانەکەمان پێشکەش کرد ئەوکات پشکی هەرێم دیاریدەکرێت".


وتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا بەفەرمی لەبڕیارەکەی بەغدا ئاگادارنەکراونەتەوە، بریارە لەدوو هەفتەی داهاتوودا وەزیری کشتوکاڵی عێراق بەسەردانێک بگاتە هەرێم ئەوپرسەش بەچڕی تاوتوێ دەکرێت.


رۆژى یەکشەممە (18ی نیسانی 2021) وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بڕیاردراوە بە قەدەغەى گواستنەوەى بەرهەمى ستراتیژى کشتوکاڵى گەنم و جۆ لە هەرێمى کوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاکان و بە پێچەوانەشەوە، لەگەڵ قەدەغەى گواستنەوەى لەنێوان پارێزگاکاندا تا کاتێکى نادیار".


ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها بڕیاردراوە لەسەر رێگرى لە هاوردەکردنى دانەوێڵە بۆ بەرژەوەندى کەرتى تایبەت لەسەرجەم دەروازە سنورییەکان، جگە لەو بەرهەمانەى بۆ وەزارەتى کشتوکاڵ هاوردە دەکرێن.