ناس کورد-
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، جەخت لە قسەکانی ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنەکە دەکەنەوە کە وتوویەتی "مەسعود بارزانی تاکە مەرجەعی سیاسیی هەرێمی کوردستان نییە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراکسیۆنەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (19ی نیسانی 2021) دەڵێت، "ئەمڕۆ چەند کەسێکی خۆفرۆشی کاسەلێس دوور لەهەر بەهایەکی رۆژنامەنووسی و ناکۆک بەهەر مۆراڵێکی مرۆڤانە هێرشێکی نارەوایان دەستپێکردوە بۆسەر هەڤاڵ ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنمان."
دەشڵێت، "تەنگەتاوی ئەمانە تەنها ئەوە بوە کەلەبەرنامەیەکی کەناڵی (العهد) هەڤاڵ ئاڵا وتویەتی مەسعود بارزانی تاکە مەرجەعی سیاسی هەرێمی کوردستان نییە."
"ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتیی وێرای تەئکیدکردنەوەمان لە قسەکانی هەڤاڵ سەرۆکی فراکسیۆن، پێمان وایە کە ئەم جۆرە هێرشە بێ بنەمایانە نیشانەی ئیفلاسی سیاسی و هستریابونی دەروونی خاوەنەکانیانە و بۆ ماستاوی زیاتر و گەرمکردنی باخەڵی ئەوانەیە کەساڵانێکە لەسەر شانی میللەت و بەپارەی دزراوی میللەت بونەتە مافیا، ئەگەر نا لای کەسانی هۆشیار و نیشتمانپەروەر هیچ بەهایەکیان نییە."