گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شەڕ و تەقە’’

چیرۆکێکى سەیر.. شۆفێرەکەى هەولێر چۆن سەرى لەجەستەى جیابووەوە؟

2021.04.19 - 21:40
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکێکى سەیر.. شۆفێرەکەى هەولێر چۆن سەرى لەجەستەى جیابووەوە؟

ناس کورد-

ئەو ڕووداوى هاتوچۆیەى لە هەولێر ڕوویدا کە تێیدا سەرى شۆفێرێک لە جەستەى جیابووەوە هۆکارەکەى شەڕێکى کۆمەڵایەتى بووە کە ڕووداوەکەى لێکەوتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕووداوەکە کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەى ئەمڕۆ ڕوویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبیلى جۆرى بارهەڵگر و نیسان سەنى لەسەر ڕێگای باسرمە-هەریر-قەندیل کە بەهۆیەوە شۆفێرى بارهەڵگرەکە سەرى لەلاشەى جیابووەوە.

 

فازڵ حاجى، وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، دەوروبەری کاتژمێر شەشى ئێوارە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەهۆی موڵکداری لەنێوان دوو بنەماڵە پەیدابووە، بەهۆی کێشەکە چەند کەسێک لە بنەماڵەیەکیان بە چەکەوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی لە ئۆتۆمبێل دادەبەزن لەناوەندی ڕێگاى خێرا بەجێیدەهێڵن و بەرەو شوێنێکی تەنیشتی ڕێگایەکە دەڕۆن بۆ شەڕکردن.

 

باسى لەوەشکردووە، لەو کاتەدا تڕێلەیەک بەخێرایی هاتووە و پێشبینی ئەوە ناکات کە ئەو ئۆتۆمبێلەی پێشەوە لەناوەندی ڕێگا وەستاوبێت، لەهەمان کاتدا دەنگی تەقەش دێت، بۆیە شوفێرەکە بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی دەکێشێت بەدواوەی نیسان سەنیەکە.

 

بەوتەى فازڵ حاجى، دواتر بارهەڵگرەکە کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات و بۆ دیوێکی ڕێگایەکە دەچێت و وەردەگەڕێت، شوفێرەکەی لەگەڵ وەرگەڕانی بەردەبێتەوەو دەکەوێتە ژێر تڕێلەکە، یەکسەر سەری لەلاشەی جیادەبێتەوە.



دەشڵێت، شوفێری نیسان سەنی بەخەتاباری سەرەکی ڕوداوەکە دانرا.

 

me_ga.php?id=3327me_ga.php?id=3329me_ga.php?id=3328