گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پێنج نوێژخوێن لە ناو مزگەوتێکی ئەلبانیا درانە بەر چەقۆ

2021.04.19 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج نوێژخوێن لە ناو مزگەوتێکی ئەلبانیا درانە بەر چەقۆ

ناس كورد-
پێنج نوێژخوێن لەناو مزگەوتێکی شاری تیرانای پایتەختی وڵاتی ئەڵبانیا درانە بەرچەقۆ و بەسەختی بریندارکران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵیی ڕۆیتەرز (19ی نیسانی 2021) بڵاویکردەوە، پێنج نوێژخوێن لە ناو مزگەوتێکی شاری تیرانای پایتەختی وڵاتی ئەڵبانیا درانە بەرچەقۆ و بە سەختی بەریندارکراون.


ئاماژەبەوەشکراوە، پۆلیس توانیویەتی هێرشبەرەکە دەستگیربکات کە پیاوێکی تەمەن 34 ساڵانە و دۆخی دەرونی باش نییە و لە مانگی ئازاری ڕابردوودا و بەهۆی هێرشکردنە سەرکەسێک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.


ئەوە لە کاتێکدایە کە دوێنێ (18ی نیسانی 2021) لەشاری جەلال ئاباد لە وڵاتی ئەفغانستان، هەشت کەس کە ئەندامی خێزانێک بوون لەکاتی نوێژی تەراویح بە دەسترێژی گولـلە کوژران.