ناس کورد-
هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، ئێوارەى ئەمرۆ رووداوێکى هاتوچۆ روویداوە بەهۆیەوە شۆفێرێک سەرى لە جەستەى جیابووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ حاجى، وتەبێژى هاتوچۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر 6:30 خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای باسرمە-هەریر-قەندیل ڕوویداوە.
وتیشی، ڕووداوەکە بەهۆى پێکدادانى بارهەڵگرێک و سالۆنێکی تایبەت بووە، لە ئەنجامى ڕوداوەکەشدا شوفێری بارهەلگرەکە سەری لە جەستەی جیابووەوە.