ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە تەنها لەڕێگەی نۆ کۆمپانیاوە دەتوانن گەشتی عومرە ئەنجام بدەن و ناوی کۆمپانیاکانیش ئاشکرا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە کە سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (19ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو ھاوڵاتیانە دەکەینەوە کە بەنیازی ئەنجامدانی گەشتی عومرەن تەنھا لەڕێگەی ئەوکۆمپانیایانەی کە ناویان ھاتووە گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.
باسی لەوەشکردووە، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەدەر لەو کۆمپانیایانەی کە ناویان ھاتووەو رێکارەکانیان تەواوکردوە بەرپرسیار نییە.