گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنێکی تر خۆی خنکاند کە دوو مانگە هاوسەرگیری کردووە

2021.04.19 - 18:24
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێکی تر خۆی خنکاند کە دوو مانگە هاوسەرگیری کردووە

ناس کورد-

لە کۆمەڵگەی دێرەبونی سەر بە قەزای زاخۆ ژنێک دواى نزیکەى دوو مانگ هاوسەرگیریی کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونەکانی "ناس کورد"، ئێوارەى ئەمڕۆ کاتژمێر چوار (19ی نیسانی 2021) ژنێک بە ناوی نەجوا ئیسماعیل کە تەمەنى 18 ساڵە خۆی خنکاندووە، بەوتەى کەسوکارەکەى "هیچ کێشەیەکى نەبووە."

 

ئامۆزایەکى ئەو کچە بۆ میدیاى فەرمى پارتى باسی لەوەکردووە، "نەجوا لەرێگەى خۆ خنکاندنەوە کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە."

 

وتیشى، ئەو ژنە هیچ کێشەیەکى نەبووە و تەرمەکەشى دەبەنەوە شنگال.

 

تەنها لەم هەفتەیەدا، لە گەرمیان و سلێمانی دوو ژنی تر کە تەمەنیان 19 و 20 ساڵان بوو بە خۆهەڵواسین کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، هەروەها لە هەولێر ژنێک لەلایەن پیاوەکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژرا، هەروەها لە کۆیەش ژنێک بە دەستی باوکی کوژرا.

 

me_ga.php?id=3326