گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسیدارە؟

تاقیکردنەوەیەکی مشتومڕاوی لەسەر کۆرۆنا ئەنجام دەرێت

2021.04.19 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
تاقیکردنەوەیەکی مشتومڕاوی لەسەر کۆرۆنا ئەنجام دەرێت

ناس کورد-

زانایانی بەریتانیا بە مەبەستی زانینی چۆنێتی توشبوون بەکۆرۆنا بۆ جاری دووەم و وەرگرتنی زانیاریی لەسەر بەرگریی لەش، تاقیکردنەوەیەکی مشتومڕاویان دەست پێکردووە و ژمارەیەک گەنج کە پێشتر توش بوون لە تاقیگە جارێکی دیکە توشی ڤایرۆسەکە دەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی کەناڵى "سکای نیوز"ی بەریتانی ( 19ی نیسانی 2021)، لە تاقیکردنەوەیەکی مشتومڕاویدا کە ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش بەشداری تێیدا دەکەن کە پێشتر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زانایانی بەریتانیا دەیانەوێت پشکنین بۆ وەڵامەکانی بەرگریی جەستەی مرۆڤ بکەن و ئەوە بزانن کە ئایا جارێکی تر خەڵک نەخۆش دەکەونەوە یاخود نا.


بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە پاداشتی دارایی وەردەگرن کە نزیکەی پێنج هەزار جۆنەی ئیسترلینییە (پاوەند).


تاقیکردنەوەکە لەلایەن زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد ئەنجام دەدەرێت و تەنانەت ئەو گەنجانەش دەگرێتەوە کە پێشتر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە، گەنجەکانیش تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 30 ساڵدایە.


تاقیکردنەوەکە بە ڕێکارێکی تەندروستیی توند و لە ژینگەیەکی ئارام و کۆنتڕۆڵکراودا بەڕێوە دەچێت، خۆبەخشەکان دەبێت بماوەی 17 ڕۆژ لە نەخۆشخانەیەک کەرەنتینە بکرێن، تا ئەوەی کاتەی نەخۆشییەکە تێدەپەرێنن و چاک دەبنەوە بۆئەوەی کەسانی دیکە نەخەنە مەترسییەوە.