ناس کورد-
پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، کرێکارێک لە ناحیەی سیروان بەهۆی کەوتنی قاڵبی ئاسن بەسەریدا گیانی لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە (19ی نیسانی 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک ناحیەی سیروان، کرێکارێک بەناوی (ک. ع. ع.) تەمەن 20 ساڵ دانیشتووی پارێزگای سلێمانی لەکاتی کارکردن قاڵبی ئاسن دەکەوێت بەسەریدا و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، گیان لەدەست دەدات.
ئەوەشی وت "دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لەبنکەی پۆلیسی سیروان ڕێکخراوە".