گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پەرلەمانتارێکى یەکێتى سکاڵاى یاسایى دژى وەزیرى تەندروستى تۆمار دەکات

2021.04.19 - 08:49
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى یەکێتى سکاڵاى یاسایى دژى وەزیرى تەندروستى تۆمار دەکات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى یەکێتى لەسەر هێنانى دەرمانى قاچاخ لەسنورەکانى هەرێمى کوردستانەوە و بەهۆى رێگرى نەکردن لێى سکاڵاى یاسایى لەسەر وەزیرى تەندروستى هەرێم لە داواکارى گشتى تۆمارکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاروان گەزنەیى، پەرلەمانتارى یەکێتى (18ى نیسانى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەەى بەوە کرد،  لەئێستادا بەشێک لەدەرمانەکان دوای ئەوەی بەقاچاخ داخڵی هەرێمی کوردستان دەکرێن، دواتر دەنێردرێن بۆ کوالیتی کۆنتڕۆڵ لەوێش سەرەڕای ئەوەی لە پشکنین دەرنەچوون، ستیکەری سەوزیان پێدەدرێت.

 

وتیشى، خاڵێکی دیکە ئەوەیە ئەم دەرمانانە کێشەی زۆریان هەیە، چونکە بەشێکیان بەیاسایی هێنراونەتە کوردستان، بەڵام لەژێر پلەیەکی گەرمی جیاوازدا هاتون ئەوەش زیانی گەورەی بۆ تەندروستی هاوڵاتیان هەیە.

 

گەزنەیى لە بەشێکى ترى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا جەختى کردەوە، دەرمانی شێرپەنجە بەنایاسایی دەهێنرێت و وەزیری تەندروستی لیژنەی پێکهێناوە بۆ کڕینەوەیان بەیاسایی.

 

وتیشى، ئێمە هەرچەندە راپۆرتمان داوە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام تائێستا کێشەکە چارەسەر نەکراوە و  دەرمانی بەنج، نیو بەنج و پەمپی دڵ دەهێنرێن کە هیچ رەچەتەیەکیان نیە و ساغ دەکرێنەوە.