گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئایا شیشە وعەرەقی پاش بەربانگ ڕۆژوو بەتاڵ دەكەن؟ موفتییەك وەڵام دەداتەوە

2021.04.18 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا شیشە وعەرەقی پاش بەربانگ ڕۆژوو بەتاڵ دەكەن؟ موفتییەك وەڵام دەداتەوە

ناس کورد-

موفتى پێشووى ميسر و سەرۆكى ليژنەى ئايينى لە پەرلەمانى ئەو وڵاتە دەڵێت، حەشیش و ئەفيون پاكن و نوێژكردن پێيانەوە ئاساييە، دواى بەربانگيش مەى خواردنەوە ڕۆژوو بەتاڵ ناكاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى جومعە موفتى پێشوى ميسر و سەرۆكى ليژنەى ئاينى لە پەرلەمانى ئەو وڵاتە (18ى نيسانى 2021) لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبووك لە گرتەيەكى ڤيديۆيدا وەڵامى ژنێك دەداتەوە كە پرسيارى ئەوەى كردبوو "هاوسەرەكەى دواى بەربانگ حەشيش دەكێشێت و ئايا ڕۆژووەكەى بەتاڵ دەكاتەوە" و ئاماژەى بەوەداوە، نەخێر بەتاڵى ناكاتەوە.

 

لە بەشێكى ترى گرتە ڤيديۆييەكەيدا باسى لەوەكردووە، ڕۆژوو ئەركانى هەيە كە بريتيين لە نييەت و خۆ بەدوورگرتن لە شەهوەت و ئافرەت، كێشانى حەشيش و خواردنەوەى مەى و جگەرەكێشان حەرامن، بەڵام ڕۆژوو بەتاڵ ناكەنەوە.

 

عەلى جومعە لە بەرنامەيەكى كەناڵى CBC ميسريشدا باسى لەوەكردووە، جگەرە دەستنوێژ بەتاڵ ناكاتەوە، جگەرە پاكە بەڵام حەرامە، حەشيش پاكە بەڵام حەرامە، ئەفيون پاكە بەڵام حەرامە.

 

لە درێژەى قسەكانيدا وتويەتى، ئەگەر يەكێك ئەم سێ شتەى لە گيرفاندا بوو ئەوا دەتوانێت نوێژيان پێوە بكات، بەڵام ئەگەر شوشەيەك مەى لە گيرفاندا بوو ئەوا حەرامە و نوێژكردن پێيەوە دروست نييە، چونكە پيسە، حەرام جياوازە لە پاكى.