گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

كازمى ئێوارە خوانێک بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و فەرماندەى هێزە ئەمنییەکان رێکخست [وێنە] 

2021.04.18 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
كازمى ئێوارە خوانێک بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و فەرماندەى هێزە ئەمنییەکان رێکخست [وێنە] 

ناس کورد- 

سەرۆك وەزيرانى عێراق ئاماژە بەوە دەدات، ساڕێژبونەوەى عێراق واتاى ئەوە نييە ئاڵنگاريەكان كۆتاييان هاتووە و پێويستە هەموومان زياتر هۆشدار بين، هەروەها سەركەوتوو بووين لە سەپاندنى میکانیزمى ياسايى و كاتيى بۆ كشانەوەى هێزەكانى هاوپەيمانان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا كازمى، سەرۆك وەزيرانى عێراق (18ى نيسانى 2021) لەكاتى بەربانگ كردنەوە لەگەڵ ژمارەيەك ئەفسەر و سەركردەى دەزگا ئەمنى و سەربازيەكان لە وتەيەكدا وتى، لەبەردەم ئاڵنگارى مێژوويداين و عێراق تواناى خۆى بەدەست دەهێنێتەوە ئەوەش بەهۆى ڕۆڵە و گەنجەكانى، ئەركى هەموومانە عێراق بپارێزين و ڕێگە نەدەين بگەڕێتەوە دواوە.

 

باسى لەوەشكرد، بەدەستهێنانەوەى توانا و ساڕێژبوونەوە واتاى ئەوە نييە كە ئاڵنگارييەكان كۆتاييان هاتووە، لەسەر هەموومان پێويستە زياتر هۆشدار بين، هێزە ئەمنيەكان كۆڵەكەى وڵات و هێما و ناسنامەى عێراقن، بەرپرسيارێتييەكى مێژووييمان دەكەوێتە سەر شان بۆ گەڕانەوەى هەيبەتى دەوڵەت و سەركوتكردنى ئەوانەى دەيانەوێت ئەو هەيبەتە بشكێنن.

 

سەرۆكى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق لە بەشێكى ترى قسەكانيدا وتى، سەركەوتوو بووين لە گفتوگۆى ڕاستەقينە و بەرپرسانە و سەپاندنى ئاليەتى ياسايى و كاتى بۆ كشانەوەى هێزەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى، ليژنەى  سەربازى هونەريى تايبەت پێكهێنراوە بۆ دياريكردنى پێويستيەكان و ئاليەتى ڕادەستكردنى ئەركەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى.

 

مستەفا كازمى پێشى وايە، عێراق وڵاتێكى سادە نييە و ميراتێكى مێژوويى و قوڵى هەيە لە ناوچەكەدا و پاڵەوانەكانى تيرۆريان لەناوبرد، ئەركمان ئەوەيە دامەزراوە سەربازيى و ئەمنييەكان بگەيەنين بەرزترين توانا و ئامادەيى هونەريى و پڕچەككردن.