گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جێگرى فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسداران گیانى لەدەستدا

2021.04.18 - 21:45
App store icon Play store icon Play store icon
جێگرى فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسداران گیانى لەدەستدا

 

ناس کورد-

 

سوپاى پاسدارانى ئێران گیان لەدەستدانى جێگرى فەرماندەى هێزەکانى فەیلەقى قودسى راگەیاند، بەهۆى جەڵتەى دڵەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەى پەیوەندییەکانى پاسداران ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، عەمید محەمەد حیجازى بەهۆى جەڵتەى دڵەوە گیانى لەدەستداوە.

  

عەمید محەمەد حیجازى تەمەنى 65 ساڵ بوو، خەڵکى پارێزگاى ئەسفەهان بوو، بەشدارى لەشەڕى ئێران - عێراق کردووە، هەروەها سەرکردایەتى شەڕەکانى دژە بە حزبە کوردییەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران کردووەە.

 

لە کانونى دووەمى ساڵى رابردوو بە جێگرى ئیسماعیل قائانى فەرماندەى فەیلەقى قودس دیاریکرا.