گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەرجی ڕەوتەكەی حەكیم بۆ هاوپەیمانی: باسی دەوڵەتی كوردی مەكەن

2021.04.18 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجی ڕەوتەكەی حەكیم بۆ هاوپەیمانی: باسی دەوڵەتی كوردی مەكەن

 ناس کورد-

ڕەوتی حیكمەی عەمار حەكیم پێشنیاری بۆ پارتی و یەكێتی كردووە پێكەوە بچنە هاوپەیمانێتی بەر لەهەڵبژاردنەكەی ئۆكتۆبەری 2021 لەسەر بەرنامەیەكی "نیشتمانی فراوان" كە "یەكێتی عێراق و مافی هاوڵاتی بوون" لەم قۆناغەدا دەكاتە بنەڕەت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەلیغ ئەبو گەلەل ئەندامی مەكتەبی سیاسی ڕەوتی حیكمە، بە "ناس كورد"ی ڕاگەیاند ( 18 نیسانی 2021) ئەوان لەگەڵ هەردوو حیزبە كوردییەكە بەڕاشكاوی قسەیان كردووە كەڕێز لەخەونی سەربەخۆیی و مافی چارەنووس دەگرن بەڵام لەبەر ئەوەی لەئێستادا ئەوە جێبەجێ نابێت باشترە پێكەوە بچنە ناو بەرنامەیەكی نیشتمانی كە مافی هاوڵاتی بوون بۆ سەرجەم عێراقییەكان دەكاتە بنەڕەت.

 

ئەبو گەلەل وتیشی لەو بەرنامەی ئێمە پێشنیارمان كردووە، دەرفەتی ئەوەی تێدا نییە بانگەشە بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی بكەیت بەڵكە دەكرێت قسە لەسەر مافە سیاسی یاساییەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت وەك قەوارەیەكی دەستوری لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدراڵ.

 

بەرپرسەكەی حیكمە ئەوەشی ڕوونكردەوە هاوپەیمانێتییە چاوەڕوانكراوەكە بەر لەهەڵبژاردن دەبێت و خەونمان ئەوەیە تا 10 ساڵیتر بگەینە ئەوەی بەرەیەكی نیشتمانی بەرینی وەها دروست بكەین كورد دەنگ بەعەرەب بدات و بەپێچەوانەشەوە بەڵام لەئێستادا دڵنیاین ئەوە ڕوونادات.

 

بریارە لە 10 ئۆكتۆبەری 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و تا ئێستا كۆمسیۆن زیاتر لە 250 حیزبی سیاسی و 30 هاوپەیمانێتی تۆماركردووە، نزیكەی 60 حیزب و 11 هاوپەیمانێتیتر داوای دانپێدانانیان پێشكەش كردووە.